سۆرانی (sorani)
بەخێربێن بۆ
پەڕتووکخانە
خواستن- بە تەواویی بە خۆڕاییە
پەڕتووک، قەوانی پەڕتووک بۆ نابینا و پەڕتووکی دەنگدار، گۆڤار
قەوانی سی دی، فیلم، یاریی تەلەفزیۆنی و کۆرسی زمان.
مەرجگەلی خواستن
کارتی پەڕتووکخانەی/کتێبخانەی تۆ
* کارتی پەڕتووکخانەی تۆ بەڵگەنامەیەکی بەنرخی کەسییە.
* تۆ پێویستت بە چوار ژمارەی نهێنییە بۆ خواستن، هەروەها قەرزکردنەوە و
ڕاگرتنی کتێب لە ئینتەرنێت.
* ئەگەر کارتی پەڕتووکخانەت لێ گوم بوو، پەیوەندیی بە ئێمەوە بکە
تا دایبخەین.
* ئێمە بەپێی یاسای زانیاریی کەسی کار لەگەڵ زانیارییەکانی تۆ ئەکەین.
کاتی قەرزکردن
• تۆ ئاساییانە بۆت هەیە بۆ ماوەی چوار هەفتە پەڕتووک قەرزکەیت.
• ئەگەر کتێبێکت نەگێڕابێتەوە، دەتوانیت دیسان قەرزی بکەیتەوە
بە ژمارە تەلەفۆنی ٠٠ ١٧ ٧٢٧ – ٠١٨ یان
لە ماڵپەڕی bibliotekuppsala.se
• ئەگەر ئەو کتێبەی قەرزت کردوە نەیدەیتەوە، ئێمە وەبیرهێنانەوەیەکت بۆ دەنێرین.
• ئەگەر دەتەوێت، دەتوانیت سێ ڕۆژ بەر لە تەواوبوونی کاتی قەرزکردنەکە لە ڕێگای
پۆستی ئەلەکترۆنیکی یان پەیامی مۆبایڵ ئاگادارت بکەیتەوە.
ئەگەر تۆ درەنگ بیگێڕیتەوە
* قەرزکردن بە خۆڕاییە بەڵام ئێمە خەرجی ئەخەینەسەر ئەگەر درەنگ بیگێڕیتەوە.
* ئەگەر تۆ گەورەساڵیت و پارەیەک قەرزداریت کە لە ٥٠ کرۆن زیاترە،
ئەوا ناتوانیت هیچ قەرزکردنێک بکەیت تا ئەو کاتەی پارەکە ئەدەیتەوە.
* منداڵ و لاوان تا تەمەنی ١٨ ساڵ هیچ مزی دڕەنگدانەوە نادەن.